۱۳۸۹ فروردین ۱۶, دوشنبه

با بەیەکەوە پەیوەست بین!

بانگەواز بۆ هەموو تێکۆشەرانی دژە سیستەمی سەرمایەداری
 چالاکانی بزاڤی لاوان، ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، کەنارنشینان، "نا"یاساییان- و بیانییان
 چالاکانی چەپ، ئەنارکیستان، ئۆتۆنۆمان، دژە فاشیستان و سۆشیالیستانی ئازادڕەو
 فێمینیستان، پارێزەرانی ژینگە و ئاژەڵان، هاوسێکسبازان و …
 دۆستان و هاوڕێیانی دژی سیستێمگری
 ….

ئەوانەی کە دژی ناوەندیبوونەوەی دەسەڵات، کەڵەکەکردنی سەرمایە، هەموو جۆرە بالادەستییەك، پێکهاتەی قوچکەیی و پلەوپایە، ئۆتوریتە، ناوەندێتی (سانترالیزم)، سەروەر و خاوەن، دەوڵەت، میری، پارت، سنوور، چەکدارکردنی سەربازییانە، وزەگای ئەتۆمی، هەژاری، سوپا، سەربازی، زیندان، سەرمایەداری، پیاوسالاری، نایەکسانی، مەزهەب، خوا و …ن.

ئێمە خوازیارین کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی چارەنووسی خۆیدا بگرێتەدەست و خەبات دەکەین تاکو هیچ یاسا و مەرجێك بەرامبەر ئازادی و یەکسانی مرۆڤ بوونی نەبێت.

ئێمە بۆ تێپەڕین لە سەردەمی سەروەری سەرمایەداری؛ سەردەمی بەهرەکێشی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە پێویستمان بە لەناوبردنی سەراپای پێکهاتە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و فەرهەنگییەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەیە. ئێمە ئەنارکی بە باشترین ئەڵتەرناتیڤ هەنووکەیی دەزانین و ئامانجمان پێکهێنانی مەیدانکارێکی پاگەندەیی بە ئامانجی خستنەڕووی گیانی خۆبەڕێوەبەرێتین.

بابەتگەلی جێی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ بەرای گشتی دیاری دەکرێن:
 خاوەندارێتی تایبەتی و سیستەمی بەهرەکێشانەی سەرمایەاری ( چ دەوڵەتی و چ نادەوڵەتی)
 ئۆتوریتە، دەسەڵاتداری، ولایەت، رابەری، ناوەندێتی و دیکتاتۆری
 ناسیونالیزم، نەژادپەرستی، پیاوسالاری و دەستەبژێریی
 فیدرالیزم، سۆڤییەتەکان، خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆگەردانی
 …...

وەرن بۆچوونەکانمان بگۆڕینەوە و لەتەك یەکتر بەشکەین.
وەرن لە کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوودا ئەزموونەکانمان نێونەتەوەییانە بگوازینەوە و هەنگاوەکانمان ڕێكبخەین.

بەروار و شوێنی کۆبوونەوەکە بەم زووانە لەم وێبلاگانەی خوارەوەدا رادەگەیێنرێت:

وبلاگ شاهین شهر - اندیشه های ( سیاسی) نوین و مترقی
http://andishehnovin.blogspot.com

آرشیو رزا
http://archiverosa.blogspot.com

آنارشیست عاشق
http://se-rahi.blogfa.com

آنارشیست خشمگین
http://sabotage.blogfa.com/
صدای آنارشیسم
http://anarchoanarchia.blogspot.com

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
‫/‪http://sakurdistan.kurdblogger.com‬‬



لەم بارەوە سوپاسگوزاری یارمەتی تیئۆری و هزری هاوەڵان دەبین. هاوەڵان دەتوانن بۆ بڵاوکردنەوەی بۆچوون دەتوانن سوود لە بەشی ناردنی سەرنج لەم وێبلاگە و وێبلاگەکانی تر و ئیمەیل وەربگرن.

بۆچوونی هەژێن:

ببزوێن تاکو شتێکیش لەتەك ئێوەدا بکەوێتە بزوان

ئەوەی کە دوێنێ لە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی 1979 و ساڵی ڕابوردوودا شکستمان خوارد، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خۆمان کردە قوربانی ئامانجگەلێك و جڵەوی خۆمان بە کەسانی تر؛ بە سەروەران و دەسەڵاتخوازان سپارد، ئەوانەی کە تەنیا ئامانجیان فەرمانڕەواییکردن بەسەر ئێمەدا بووە و هەیە.

ئەگەر بمانەوێت دووبارە شکست نەخۆین و کۆمەڵگەی ئازاد بنیات بنێین، پێویستە ئەم جارە ئێمە تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی؛ قوربانیانی هەموو سەردەمەکانی مێژوو، بەو جۆرەی کە دیکتاتۆرەکانی سەرمایەداری دەڕوخێنین، بەخۆشمان بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی ئازاد بوو لە خوارەوەرا بۆ سەرەوە لە ڕێگەی فیدرالیزمی سۆشیالیستیی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کۆمونەکان و ئەنجومەنەکانەوە ئازادانە، کۆمەڵگەی بێ دەوڵەت و دیکتاتۆری، بەبێ دەسەڵاتی پارتەکان بەدیبهێنین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر